سەرۆک کۆمار لەگەڵ شێخ و سەرۆک عەشیرەتەکانی سەلاحەدین کۆدەبێتەوە
سام
٢٠ی ئابی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، دووپاتی کردەوە کە هۆزەکانی عیراق نوێنەرایەتی رەسەنایەتی و رەگ و ریشەی قووڵی ئەم میللەتە دەکەن، هەروەها لەکاتی ناخۆشی و هەروەها لەکاتی ئاشتیدا پایەیەکی پتەون.
ئەمەش لە میانەی دیداری سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە 20-8-2025 لە بینای پارێزگای سەڵاحەدین، لەگەڵ شێخ و سەرکردە عەشیرەتەکانی پارێزگاکە هات. سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگای سەڵاحەدین پێگەی مەردایەتیە و بەردەوامیش بە بوێری و سوارچاکی و بەخشندەیی و ویست بۆ یەکگرتوویی عیراق و گەلەکەی دەناسرێتەوە، جەختیشیکردەوە کە شێخ و کەسایەتییەکانی باشترین نوێنەری ئەو کەلتورە بەرزەن.
سەرۆک کۆمار روونیکردەوە کە عەشیرەت هەرگیز جێگرەوەی دەوڵەت نەبووە، بەڵکو هەمیشە پشتیوانی و سەرچاوەی سەقامگیری بووە و ئاماژەیکرد بە رۆڵی مێژوویی هۆزەکان لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و لێکنزیککردنەوەی دیدگاکان ناوەستێت، بەڵکو دەبێت مایەی بەشداریکردن لە چەسپاندنی کەلتوورێکی یاسا و بەهێزکردنی سەربەخۆیی نەتەوەیی و بڵاوکردنەوەی پەیامی عەقڵ و میانڕەوی.
سەرۆ کۆمار ئاماژەی بەو ئاڵەنگاریان کرد کە رووبەڕووی عیراق دەبێتەوە لە ئاستی ناوخۆ و ئیقلیمی لە ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا، کە تەنیا لە رێگەی پشتیوانی بەکۆمەڵەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن. جەختیشی لەوە کردەوە کە بەبێ رۆڵی عەشیرەتەکان دەوڵەتسازی تەواو نابێت.
سەرۆک کۆمار ستایشی قوربانییە گەورەکانی خەڵکی سەلاحەدین کرد کە لە شەڕی دژ بە تیرۆر داویانە، ئاماژەی بە دەستبەرکردنی پێداویستیەکانی پارێزگاکە کرد بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ئابووری و سودمەند بون لە ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام.
سەرۆک کۆمار ستایشی پشتیوانی هۆزەکانی پارێزگاکەی بۆ دەوڵەت و دامەزراوەکانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی سەرۆکایەتی کۆمار هەمیشە کراوەن بۆ داواکاری و دەنگەکانیان.
ئامادەبووان ستایشی گرنگیدانی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی خەڵکی سەلاحەدین و هەموو عیراقییەکان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە و پەیامە ئەرێنییەکانی بۆ پارێزگاکە و هاووڵاتیانی دەربڕی.







