گواستنەوەی عیراق: لە هەوڵی دابینکردنی شەمەندەنەفەر و پاسی کارەبایین بۆ پرۆژەی رێگای گەشەپێدان
١٨ی ئابی ٢٠٢٥
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بۆ بەهێزکردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان هەوڵی دابینکردنی ئەو پاس و شەمەندەنەفەرانەی کە دۆستی ژینگەن.
مەیسەم سافی بەڕێوەبەری راگەیاند و پەیوەندیەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان پرۆژەیەکی گشتگیرە بۆ گەشەپێدانی گواستنەوە لە عیراقدا، پایەی سەرەکی پرۆژەکەش بەندەری فاوە، کە دەبێتە یەکەم وێستگە کە عیراق بە جیهانەوە دەبەستێتەوە، هەروەها رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە، پیشبینیش دەکرێت تاکۆتای ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو یەکەم قۆناخی کارکردن لە پرۆژەکەدا کۆتایبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ وڵاتی تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو وڵاتە، لەرێگەی هاوردەکردنی پاس و شەمەندەنەفەری کارەبایی کە بە پێی سیستەمی گواستنەوەی وڵاتانی ئەوروپی کاردەکەن.
پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، ژمارەیەک رێگای ئۆتۆمبێل و شەمەندەنەفر لە خۆدەگرێت و بەندەری فاوی پارێزگای بەسرە لە باشوری عیراق بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، درێژی ئەو رێگایەش نزیکەی هەزار و 200 کیلۆمەترە.