"سەرۆک کۆمار سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف"
ئاکام
١٨ی ئابی ٢٠٢٥
محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق رایگەیاند:سەرۆك كۆماری عیراق سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی شەفاف بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق تاوتوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردووە و پێداگرە لەوەی هەڵبژاردنێكی بێ كەموكوڕی ئەنجامبدرێت و وەكو نەتەوە یەكگرتووەكان خزمەتگوزاری تەكنیكی پێشكەشی عیراق دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا: لە بابەتی هەڵبژاردندا ئێمە وەكو نەتەوە یەكگرتووەكان هاوبەشین و خزمەتگوزاری تەكنیكی و هونەری پێشكەشی عیراقیەكان دەكەین كە چەندین شارەزا و لێكۆڵەری نێودەوڵەتی لەو بابەتەدا كاردەكەن، دیداری ئەمڕۆمان لەگەڵ فەخامەتی سەرۆك كۆمار د. لەتیف رەشید لەسەر هەڵبژاردن بوو، بەڕێزیان سور بوون لەسەر ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی رێكوپێك و شەفاف بەڕێوەبچێت و انشااللە بەو شێوەیە دەبێت.