خانمی یەکەمی عیراق: ناوبانگی مامۆستا ئەنوەر برزوو لەبیرناکرێت
١٧ی ئابی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەنوەر برزوو بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی مامۆستا (ئەنوەر برزوو) نوسەر و رۆژنامەنووس و کتێبفرۆشە دێرینەکەی باخی گشتی، زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەی کۆچکردوو ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
ناوبانگی ئەم سیمبولە بەئەمەکەی شار، لەنێو مێژووی رۆشنبیری و ئاشقانی کتێب و پەرۆشانی پەرەپێدانی کلتوری خوێندنەوە لەشاری شاران بۆ هەتایە لەبیرناکرێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد