باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەمریکا وەڵامی دواین لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دایەوە، کە لێکتێگەیشتنی ئەمنی نێوان و عیراق  و ئێرانی رەتکردبویەوە.

باڵیۆزخانەی عیراق لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی لێدوانی تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، بەغداد پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا دەپارێزێت، لەوانەش ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێی، هەروەها دەخوازێت پەیوەندیەکانی  لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش بنیاتبنێت.

جەختیشیکردەوە، عیراق ملکەچی سیاسەتی هیچ وڵاتێک نییە و بڕیارەکانی لە ئیرادەیەکی نیشتمانی سەربەخۆوە سەرچاوە دەگرن.

باڵیۆزخانەی عیراق رونیشیکردەوە، رێککەوتنی ئەم دوایەی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بەشێکە لە هەماهەنگی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات بۆ پاراستنی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکانیان، کە ئەوەش هاوکاردەبێت لە سەقامگیری هەردوو وڵات و ئاسایشی ناوچەکە