دوابەدوای گەیشتنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بۆ بەغداد و کۆبونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەشیان ئیمزاکرد.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەشیان لەگەڵ عەلی لاریجانی، ئەمنی هاوبەشیان ئیمزاکردوە بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی ئاسایش لە سنورەکانی  نێوان هەردوو وڵات.

جەختیشیکردەوە، حکومەتی عیراق بەردەوام دەبێت لە رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی، بەئامانجی دەستدرێژیکردنە سەر هەریەکێک لە وڵاتانی دراوسێی، یاخود خاکو ئاسمانی عێراق، بەکاربهێنرێت بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.