كەشناسی عیراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە نامێنێت و بارستە هەوایەكی فێنك جێگەی دەگرێتەوە.

كەشناسی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرەتا یاخود ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە، قۆناغ بە قۆناغ نامێنێت و بارستە هەوایەكی فێنكتر جێگەی دەگرێتەوە، كە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە و لەگەڵ خۆیدا كەشوهەوای ئاسایی هاوین دەهێنێت.

ئەوەشی خستەڕو، ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بە بەرزی لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەمێننەوە، كە لە لوتكەی پلەكانی گەرمادان.

كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە كەشوهەوای عیراق و هەرێمی كوردستان سەقامگیری رێژەیی بەخۆیەوە دەبێنێت.