جومانە غەلای: تیروپشک بۆ پێدانی ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتی ئەنجامدەدرێت
٩ی ئابی ٢٠٢٥
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشک بۆ پێدانی ژمارەی لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدەدات.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایەگەیاند، ئەم ئێوارەیە 31 هاوپەیمانی و 38 لیست و 76 کاندیدی سەربەخۆی تیروپشکیان بۆ ئەنجامدەدرێت و ژمارەیان پێ دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارە 256 لە تیروپشکەکان دەرکراوە، بەهۆی ئەو ئاماژە کۆمەڵایەتییەی کە هەیەتی و نادرێت بە هیچ لایەنێک.