راوێژكارێكی سودانی: حكومەت بەردەوامە لەسەر زیادكردنی داهاتی نانەوتیی
ئاکام
٩ی ئابی ٢٠٢٥
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، حكومەت بەردەوامە لە زیادكردنی داهاتی نانەوتی لە چوارچێوەی سیاسەتی داراییدا.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: حكومەتی عیراق لە چوارچێوەی چاكسازیی لە سیاسەتی دارایی بەردەوامە لەسەر زیادكردنی داهاتی نانەوتی لە پێناو پڕكردنەوەی كورتهێناندا.
وتیشی، سیاسەتی دارایی تەنها لە چوارچێوەی فەرمانبەراندا خۆی نابینێتەوە، بەڵكو پێویستی بە پلان هەیە و یەكێك لە بابەتەكانیش هاوسەنگی خەرجی و دادپەوەریی دابەشكردنی داهاتە.
راشیگەیاند، راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كاریگەری لەسەر باج و داهاتی ناوخۆ هەیە و راگرتنی سەرموچەش كاریگەری لەسەر دادپەروەری دابەشكردنی سەرچاوەی دارایی دەوڵەت هەیە و نەبوونی خشتەكانی یاسای بودجەش مانای ئەوە نییە فەرمانبەر لە مافەكانی بێبەش دەكرێت.