تا ئێستا نزیكەی سێ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی ناویان بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن تۆماركردووە كە لە كەربەلا بەڕێوەدەچێت.

مەجید میرەحمەدی سەرۆكی لیژنەی چلەی ئیمام حسێن لە ئێران رایگەیاندووە، ملیۆنان زیارەتكاری ئێرانی بەرەو كەربەلا بەڕێكەوتوون و تائێستا لەناوخۆی ئێرانەوە نزیكەی سێ ملیۆن كەس ناویان بۆ بەشداریكردن لەو مەراسیمە تۆماركردووە.

ئارش لهۆنی پارێزگاری سنەش رایگەیاند، ئەمساڵ رێژەی هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی لەرێی باشماخەوە 50% زیادیكردووە، وتیشی، بەشێوەی خۆڕایی زیارەتكاران دەگوازرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بۆ كەربەلا.

پێشبینیش دەكرێت ئەمساڵ نزیكەی 25 ملیۆن زیارەتكار لە ئێران و وڵاتانی عەرەبییەوە بەشداری چلەی ئیمام حسێن بكەن لە كەربەلا كە بڕیارە لە 12 بۆ 14ی ئەم مانگەوە بەڕێوەبچێت.