وەزیری کۆچ وکۆچبەران: 17 هەزار کەس لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە بۆ عیراق
٨ی ئابی ٢٠٢٥
وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عیراق گەڕاندنەوەی 17 هەزار کەسی لە کەمپی هۆل لە باکوری رۆژهەڵآتی سوریا راگەیاند، وتیشی، کار بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە دەکەین.
ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، تائێستا توانیویانە 17 هەزار کەس لە کەسوکار و خێزانی تیرۆرستانی داعش کە نیشتەجێی کەمپی هۆل بوون بگەڕێننە بۆ کەمپێکی تایبەت لە عیراق.
راشیگەیاندووە. وێڕای ئاستەنگە دارایەکان لە ئێستاد کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی شەش هەزار و 400 کەسی دیکە، کەلە کەمپی هۆل نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەی توانیویەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، بودجەیەک دابین بکەن بۆ ئەو پرۆژانەی کاری نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوچانە دەکەن کە بەهۆی شەڕی تیرۆرستانی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە، تاکو کارئاسانی بکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.