قەبارەی وەبەرهێنانی عیراق لە ئێران دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار و بووەتە پردێكی بازرگانیی گرنگیش بۆ ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە 500 ملیۆن بەكاربەر لە ناوچەكەدا.

جیهانبەخش سەنجابی ئەمینداری گشتیی ژوری بازرگانی هاوبەشی نێوان ئێران و عیراق رایگەیاند، عیراق پردێكی گرنگی بازرگانی ئێرانە بۆ گەیشتن بە 500 ملیۆن بەكاربەر لە بازاڕی وڵاتانی ناوچەكەدا.

وتیشی، لە ئێستادا قەبارەی وەبەرهێنانی عیراق لە ئێران دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا تا كۆتایی ساڵی 2023 ئەو رێژەیە نزیكەی 416 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەبەرهێنەرانی عیراق بۆ ئێران بوونەتە هۆكاری جموجوڵی بەردەوامی بازاڕ و توانیویانە كاریگەری باشیان لەسەر ئابوری ئێران هەبێت.