تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوان دژی عەجاج بەردەوامە
٦ی ئابی ٢٠٢٥
دوای دەستگیرکردنی عەجاج ناسراو بە جەلادەکەی زیندانی نوگرەسەلمان، تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوان بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سلێمانی و چەندین شوێنی دیکەش سکاڵاکان تۆماردەکرێن و وتە لە شایەتحاڵ و تاقانەکانی ئەنفالی ناو زیندانەکە وەردەگیرێت.
عەجاج ناوی تەواوی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتییە، خەڵکی شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدینە و بە جەلادەکەی زیندانی نوگرەسەلمان ناسراوە لەسەردەمی حوکمی رژێمی پێشووی بەعس.
رژێمی بەعس لەساڵی 1988دا لەهەڵمەتێکی سەربازی گەورەدا پلانی ئەنفالی کوردی بەچەند قۆناغێک دەستپێکرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 182 هەزار کەس ئەنفال و بێسەروشوێن کران.