وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکاتەوە، لەمڕۆوە سەردانی تۆماری زانکۆکانیان بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاندووە، لەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێم، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکاریى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی زانیارییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فۆڕمی زانیارییەکان بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمە کە دانیشتوی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن؛ بۆ ئەوەی لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دابمەزرێنرێن.

ئەوەشی خستووەتە روو، لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى راژەى گشتى فیدڕاڵى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتى زانکۆکان کراوە.

ئەوەش هاتووە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکان داتاکان بۆ ئەنجوەنی راژەی گشتیی فیدڕاڵی دەنێردرێتەوە.