پارێزگاری کەرکوک: خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە کوردی وەڵام بدەنەوە
سام
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
پارێزگاری کەرکوک و وەزیری خوێندنی باڵای عیراق کۆبوونەوە و رێبوا تەها دەڵێت، "خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە کوردی وەڵام بدەنەوە".
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری د. نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەبارەت بە وەرگێڕانی پرسیارەکان و وەڵامدانەوەی خوێندکارانى زانکۆکانی کەرکوک بە زمانی کوردی گفتوگۆمان کرد، روونمانکردەوە کە کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیە.
دەشڵێت، سوپاسی جەنابیان دەکەم کە تێگەیشتنی تەواوی هەیە بۆ واقعی خوێندن لە کەرکوک، جەختیکردەوە کە خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە کوردی وەڵامی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە.

