كۆمسیۆن رایگەیاند، لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا، وردبینی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو دەكرێت.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، لیژنە تەكنیكییەكان لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وردبینی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو دەكەن، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ناردنیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی پشتڕاستكردنەوەی ئەمنی و یاسایی. 
وتیشی، ژمارەی كاندیدەكان حەوت هەزار و 900 كەسی تێپەڕاندووە، كە 46 كەسیان بەهۆی جێبەجێنەكردنی مەرجە یاساییەكانەوە  دورخراونەتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لە نۆی ئابدا تیروپشكی ریزبەندی كاندیدەكان ئەنجام بدرێت، هاوكات كۆمسیۆن بەردەوامە لە ڕاهێنانی ستافەكەی لەسەر بەكارهێنانی ئامێرەكانی دەنگدان.