وەزیری نەوتی عیراق: یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەکرێتەوە
محەمەد رزگار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
تا کۆتایی ئەمساڵ یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە عیراق دەکرێتەوە، وەزیری نەوتیش دەڵێت: وێستەگەکە توانای بەرهەمهێنانی 250 مێگاوات کارەبای هەیە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لە رێگەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ئیمزاکراوە، یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە عیراق دەکرێتەوە.
وتیشی، وێستگەکە توانی بەرهەمهێنانی 250 مێگاوات کارەبای هەیە و کۆتایی ئەمساڵ دەکرێتەوە.
وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی وەزارەتی نەوت بۆ کەرتی وزە بەردەوام دەبێت، بۆ فراوانکردنی بنکەکانی وزەی پاک و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و رێگریکردن لە زیادبوونی کاربۆن لە ئاسماندا.