حەڤدەهەمین کۆنگرەی رۆژی ئیسلامی بۆ روبەڕوبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، هاوکات سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەو کۆمەڵگانەی کە مافەکانی ژنان پێشێلدەکەن ئارامی تێدا نییە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتارێکدا لە میانی کۆنگرەکەدا وتی، کارمان کردووە بۆ دەرکردنی یاسا و راسپاردە بۆ مافەکانی ژنان، هەروەها حکومەت چاودێری مافەکانی ژنان دەکات، هەروەها ژنان بە هەموو رۆڵەکانیانەوە بناغەیەکن بۆ یەکگرتووی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت رۆڵی ژنانی لەبەرچاو گرتووە و لە هەموو پێگەکاندا پانتاییەکی گرنگی بۆ تەرخانکراوە.

سودانی وتیشی، زیاتر لە 50 هەزار ژن لە کەرتی تایبەت کاردەکەن، هاوکات خانەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی کراونەتەوە بۆ ژنانی بێ پەنا.