وەزارەتی نەوتی عیراق: توركیا دەیەوێت رێككەوتنێكی نوێ و گشتگیر بكات
لاڤە
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
توركیا دەیەوێت رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ عیراق بكات، كە نەوت و غاز و پیشەسازی پترۆكیمیایی و كارەبا بگرێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق رونكردنەوەیەكی لەبارەی كۆتاییهێنان بە رێككەوتنی 52 ساڵەی تایبەت بە نەوت لە نێوان بەغداد و ئەنکەرە بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، بڕیارەكەی توركیا بەپێی بڕگەیەكی رێككەوتنەكەیە كە رێگە بە هەردوولا دەدات بە ئاگاداركردنەوەی یەكتر، كۆتایی بە رێككەوتنەكە بهێنن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی وزەی توركیا نامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە و پێیراگەیاندوون دەیانەوێت رێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر بكەن، كە نەوت و غاز و پیشەسازیی پیترۆكیمیایی و كارەباش بگرێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق راشیگەیاندووە، لە ئێستادا رەشنوسی ئەو رێككەوتنە نوێیە تاوتوێ دەكات و دانوستانی لەبارەوە دەكرێت كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بكات.