قائیمقامییەتی سلێمانی: لەماوەی یەک هەفتەدا دەستمان بەسەر زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵادا گرتووە
هەساو ئەمیر
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لەماوەی یەک هەفتەدا دەستیان بەسەر زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشتومه‌كی جۆراوجۆردا گرتووە، سوپاسی کارگەیەکی شیرنەمەنیش دەکەن کە لە هەبوونی ماددەی بەسەرچوو ئاگاداریان کردوونەتەوە.
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشتومەكی جۆراوجۆردا گرتووە و لە شوێنی دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون له‌ناویان بردوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌و خوارده‌مه‌نییه جۆراوجۆرانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له شه‌ش تۆن پیاز، نزیكه‌ی چوار تۆن و نیو شیره‌مه‌نی، 380 کیلۆگرام قۆخی کەڕوواوی و 87 کارتۆن خواردنەوەی کحولی ماوە بەسەرچوو و هەروەها زیاتر له تۆنێك و 700 كیلۆگرام مه‌وادی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
هاوکات، سوپاسی کارگەیەکی شیرینیش دەکەن کە پەیوەندی بە لیژنەکانەوە کردووە و لە هەبوونی زیاتر لە دوو تۆن شیرینی ماوە بەسەرچوو لە کارگەکەیدا ئاگاداری کردوونەتەوە.