د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ 15ـی 7ـی 2025 لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی پەروەردە و زانست و رۆشنبیری جیهانی ئیسلامی ئیسیسکۆ  بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری سەنتەری دەستنووس و نوسراوەکان ئیدهام محەمەد حەنەش کرد.


له میانەی کۆبوونەوەیەکدا کە د. ئەحمەد فەکاک بەدرانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئامادەی بوو، دەستپێشخەرییەکان و بەرنامەکانی ئیسیسکۆ تاوتوێکران.

سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان به دەستنووس و نوسراوە مێژووییەکان کرد و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێوان سەنتەر و عیراق باسکراو ئاماژەی بەهەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار له عیراق کرد بۆ  پاراستن و نۆژەنکردنەوەی دەستنووسەکان و  بەدەستهێنانیان و بڵاوکردنەوەیان و بەدیجیتاڵ کردنیان و خستنە بەردەم توێژەران و ئارەزوومەندان به شێوەیەک که ناوەڕۆکی کلتوری کۆمەڵگا باشتر بکات.

 

لای خۆیەوە وەفدی ISESCO سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و بایەخدانی خۆی بە بەهێزکردنی هاوبەشی کلتووری دەربڕی و جەختیان لەسەر پەرۆشی و خواستی رێکخراوەکە بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق کردەوە بەتایبەتی لەبوارەکانی پاراستن و نرخاندنی کەلەپوور و پشتیوانیکردن لەپێکهاتەکانی ئابووری داهێنان و مەعریفە.