سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە، وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت: لە یەکەم هەفتەدا چوارجار گەشتەکان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 15ـی7ـی2025، گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتەکان لەهەفتەی یەکەمدا چوارجار ئەنجامدەدرێت، دوو گەشت لە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی بەغداد لەرۆژانی شەممە و سێشەممە، هەروەها  دوو گەشتی دیکەs لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی نەجەفەوە ئەنجامدەدرێت.

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی مانگی رابردوودا بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و رەوشی ئەمنییەوە گەشتە ئاسمانییەکان نێوان هەردوو وڵات راگیرابوون.