کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەستی پێ کرد.

کۆبوونەوەکەی  یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵایە و بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەڕێوەدەچێت.

تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێم و دوایین پێشهات و گرفتەکانی ناوچەکەیە.

یەکهەڵوێستی لە بەغداد، گرفتی موچەی موچەخۆران و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان یەکێکی دیکە دەبن لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان.