سەرۆکایەتی کۆمار: پرۆسەی "چەکدانانی پەکەکە" هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە
محەمەد رزگار
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی "چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان" دەکات که هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و رێگەخۆشدەکات بۆ کۆتاییهێنان بەململانێی چەکداری و پێشێلکارییه ئەمنییەکان که دەیان ساڵه چەندین هاووڵاتی تێدا بوون بە قوربانی و دەرگا بۆ داهاتوو دەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکایەتی کۆمار داوای پابەندبوونی تەواو دەکات بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی مافە رەواکانی هەموو لایەنەکان.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە ئەم هەنگاوە کارێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا و رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و تورکیا، لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش بۆ سەروەری و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هەردوو گەلی دۆست.
سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوه تا کۆتایی رادەگەیەنێت و هەموو ئەو ئامانجه خوازراوانەی بەدەست بێنێت له داخستنی لاپەڕەی پڕ ئازاری رابردوو و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ به ناونیشانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی هەموو لایەک.