وادەی داواکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوق بۆ 20ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە
محەمەد رزگار
٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
وادەی داواکاری بۆ کارمەندانی سەرسنوق بۆ هەڵبژرادنەکان درێژکرایەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش دەڵێت: تا 20ـی ئەم مانگە دەتوانرێت داواکاری پێشکەش بکرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بڵاویکردەوە ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا رۆژی 20-7-2025 درێژکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت پێش 20ـی ئەم مانگە داواکار فۆڕمی داواکاری بۆ کارمەندی سەرسندوق، پێشکەشی نزیکترین بنکەی تۆماکردن بکات.