هەفتەی داهاتوو وەزیری نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ بانگهێشتی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن بۆ لێپرسینەوە لەبارەی بە قاچاغبردنی نەوت. 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقیەكانی راگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتوودا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیای گواستنەوە لەلایەن لیژنەی نەوت و غازەوە بانگهێشتی ئەنجومەنەكە دەكرێن.

دەشڵێت، باس لە بەقاچاغبردنی نەوت و رێكارەكانی خۆبەدوورگرتن لە سەپاندنی سزا بەسەر نەوتی عیراق لەلایەن ئەمریكا و ئەوروپاوە دەكرێت. 
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا راپۆرتێك بڵاوكرایەوە و ئاماژە بە بەقاچاغبردنی نەوتی عیراق كرابوو لە رێگەی چەند بەڵگەنامەیەكی ساختەوە و ئەمەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.