پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ چین؟
هەساو ئەمیر
٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەش بە گشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و خێرایی بە لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا؛ هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 20 کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ دووشەممە، بە هەمان شێوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی