وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشكرایكرد، ژمارەی گەشتی فرۆكەكان بە ئاسمانی عیراقدا رۆژانە زیاتر لە 700 گەشتی تێپەڕاندوە و ئەمەش زۆرترین گەشتە كە بە ئاسمانی وڵاتدا كرابێت. 

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تێپەڕبوونی فرۆكە بە ئاسمانی عیراقدا زیادیكردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەجۆرێك كە لە ئێستادا  و لە رۆژێكدا 700 فرۆكە بە ئاسمانی وڵاتدا تێدەپەڕن، ئەمەش رۆڵی هەیە لە گەشەسەندنی ئابوری و هێڵی فڕۆكەوانی عیراقدا دوای ئەوەی ناوچەكە گرژی و ئاڵۆزی بە خۆوە بینی. 

دەشڵێت، پێشتر ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان بە ئاسمانی عیراقدا لە 600 گەشت تێنەپەڕیوە و ئێستا گەیشتوەتە زیاتر لە 700 گەشت و ئەمەش پەیوەندی هەیە بە پلان و بەرنامەی حكومەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن.