کەشناسی عیراق ئاشکرایکرد، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسی عیراق بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە بەگشتی پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەروەها خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هاوکات رۆژی یەکشەممە کەشوهەوا بەگشتی روون دەبێتەوە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور، لە ناوچەکانی باکوریش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دووشەممە، شەپۆلێکی دیکەی بەرزبوونەوەی گەرما تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە.