ئەو دادوەرانەی دادگای فیدراڵی کە نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردبوو، دەگەڕێنەوە دادگا و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز، لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو دادگای فیدراڵی ئاشکرایکردووە، هەر نۆ دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی کە پێشتر نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردبوو، دەگەڕێنەوە دادگا و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد،، هەر نۆ دادوەرەکە ئامادەییان نیشانداوە بگەڕينەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەو زانیاریەش دەخاتە روو. کە مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی مونزر ئیبراهیم حەسەن وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی دەرچوە، ئەوەی ماوەتەوە سوێندی یاساییەکەی دەبێت کە لە چەند رۆژی داهاتوودا و لەبەردەم سەرۆک کۆماری عیراق سوێندی یاسایی دەخوات و وەکو سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی دەستبەکار دەبێت.