بەتۆمەتی بەهەدەردانی پارە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش فەرمانبەری شارەوانی سەماوە دەرچوو
محەمەد رزگار
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بە تۆمەتی گەندەڵی کردن و بەهەدەردانی 36 ملیار دینار، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش فەرمانبەر لە شارەوانی سەماوە دەرچوو.
دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاندووە، ئەو فەرمانبەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی بڕی 36 ملیار دینار بەهەدەرداوە و تێوەگلاون بە گەندەڵی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباران، بەڕێوەبەری ژمێریاری و لێپرسراوی بەشی وردبینی و ئەرشیفن لە شارەوانی، کە دەستکاری خەرجکردنی پسوڵەی کۆکردنەوەی داهات و خەرجییەکانیان لە ماوەی ساڵی 2020 تا 2023 کردووە، هەروەها گەندەڵی لەو بڕە پارەیان کردووە، کە لەو پسوڵانە بەدەستیان هێناوە بەبێ گەڕانەوەیان بۆ دەوڵەت.