چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق سەبارت بە رەوشی سیاسی عیراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە كۆبونەوە

بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، چوارسەرۆكایەتییەكەی عیراق لە كۆشكی بەغداد كۆبونەوە، لە كۆبونەوەكەدا پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاردانەوەكانی شەڕی ئێران- ئیسرائیل لە ناوچەكە تاوتوێكرا، جەختیان لە ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە پێشێلكارییەك بۆ سەر سەروەری و ئاسمانی عیراق و بە كارهێنانی وەكو مەیدانی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ كردەوە.

هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت دووپات كردەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی و سەروەری عیراق، ڕێگریكردن لە پێشێلكردنی سەروەری عیراق.

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، ئیدانەی هێرشەكانیان كرد بۆ سەر ئێران،  بەو پێیەی پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

سەبارەت بە بابەتی دابینكردنی بودجەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، داوایان لە حكومەتی هەرێم كرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بكات بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی بتوانێت پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات و هەر كێشەیەكی ماوەتەوە بە پێی دەستوور و یاسا چارەسەری بكات.