دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم بڕیارێکی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە دەرکرد، ئێران وەک نەڕەزایەتییەک بۆ بڕیارەکە رایگەیاند، بنکەیەکی دیکەی پیتاندنی یۆرانیۆم دادەمەزرێنن.

ئێران پێشتر ئەو بڕیارنامەیەی بە سیاسی و نەگونجاو ناوهێنابوو و رایگەیاندبوو، ئەگەر پەسەند بکرێت، راستەوخۆ هەنگاوی تەکنیکی تایبەت دەگرێتە بەر.

پاش پەسەندکردنی بڕیارنامەکە، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند کە سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆمیی ئێران فەرمانی پێویستی داوە بۆ بەکارخستنی ناوەندێکی تازەی پێتاندنی یۆرانیۆم لە جێگەیەکی سەلامەت.

باسی لەوەشکرد، بڕیاریشیانداوە بە گۆڕینی ئامێرە کۆنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوەندی ئەتۆمیی (فەردو) بە ئامێری تازەی جۆری نەوەی شەشەم.