ئەمریکا بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد
رەوەز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەهۆی زیادبونی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، لێپرسراوانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئامادەكاری بۆ چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكە دەكەن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئەمریكی و عیراقییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئامادەكاری بۆ چۆڵكردنی دەكات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، بەپێی قسەی کارمەندێکئ ئەمنی عیراق و سەرچاوەیەکی ئەمەریکی کە رۆژی چوارشەممە بە رۆیتەرزیان وت، مەترسییە ئەمنیەکان زیادیان کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری ئێران، پێشتر رایگەیاندبوو؛ کە ئەگەر گفتوگۆی ناوەکی و شەڕ لەگەڵ واشنتۆن سەرهەڵبدات تاران بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە ئامانج دەگرێت.