ئێف بی ئای: توێژەرێکی چینیمان دەستگیرکرد کە پلانی دانابو بۆ ژەهراویکردنی کشتوکاڵی ئەمریکا
رەوەز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) رایگەیاند کە هەوڵی دوو هاووڵاتیی چینی بۆ گواستنەوەی کەڕووێکی ژەهراوی پوچەڵکردووەتەوە کە وەک تیرۆریستی کوشتوکاڵی ناوی هێناوە.
کەڕووکێکی مەترسیدار بووە بۆ کشتوکاڵ:
کەڕووکە بە ناوی *"فووزاریۆم گرامینیاروم"* ناسراوە و دەتوانێت:
- گەنم، جۆ، گەنمەشامی و برنج تووشی نەخۆشی بکات
- ئاژەڵە ماڵییەکان و مرۆڤ نەخۆش بخات
لە گۆڤارێکی زانستیدا ئەم کەڕووە کە وەک *"چەکێکی تیرۆریستی کشتوکاڵی" وەسفکراوە کە دژی بەروبووم و خەڵک بەکاردێت.
دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار:
ئێف بی ئای رایگەیاندووە دەستگیرکردنی ئەو دوو هاوڵاتییە چینییە، رۆژی سێشەممە بووە و ئەو تۆمەتانەش ئاڕاستەیان کراوە بریتین لە:
- پیلانگێڕی
- قاچاخچێتی
- هەڵخەڵەتاندنی لایەنی فەرمی
- ساختەکاری ڤیزا
پۆلیسی ئەمریکا دەربارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکان رایگەیاندووە:
- یونکینگ جیان- تەمەن 33 ساڵ
- زوونیۆنگ لیو - تەمەن 34 ساڵ،ەو کارمەندی تاقیگەیەکی زانکۆیە.
ئەم کەیسە نیگەرانی گەورەی ئاسایشی نیشتیمانی لێکەوتەوە بە تایبەتی لە بواری: پاراستنی کشتوکاڵی ئەمەریکا و رێگرتن لە تیرۆری بایۆلۆجی و کۆنترۆڵکردنی چالاکییە مرۆییەکان.
دەربارەی ئامانجی پیلانەکە ئێف بی ئای رایگەیاندووە ئامانج لە پیلانەکەی ئەو دوو توێژەرە چینییە، بریتی بووە لە گواستنەوەی کەڕووە ژەهراویەکە بۆ تاقیگەیەکی زانکۆی ئەمەریکی و لەوێوە بەکارهێنانی وەک چەک دژی کشتوکاڵ و خەڵک.