بانكی ناوەندیی عیراق: یەدەگی دراوی بیانی لە سەروو 100 ملیار دۆلارە
کەژان
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بانكی ناوەندی عیراقی دەڵێت، یەدەگی دراوی بیانی لە سەروو 100 ملیار دۆلارە و نەختینەی پێویستیش بە دینار یاخود دۆلار بەردەستە.
محەمەد یونس بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە عیراق گەیشتووەتە سەروو 100 ملیار دۆلار و یەدەگی زێڕیش گەیشتووەتە زیاتر لە 163 تۆن.
وتیشی، پارەی نەختینە لە عیراق بە دینار یاخود دۆلار بە تەواوی بەردەستە و هیچ كەمییەك لەو رووەوە نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی یەدەگی دراوی بیانی بۆ بەدەستهێنانی قازانج نییە، بەڵكو زیاتر بۆ دەستەبەركردنی پارەی گەڕاوەی گونجاوە.