وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: پرۆژەی روناکی کارەبای 24 سەعاتی بۆ شوێنە بازرگانییەکانیش دابین دەکات، بەمەش دەتوانن کارەکانیان زیاتر بەرەوپێش ببەن، چونکە دەبنە خاوەنی کارەبایەکی بەردەوامی بێ پچڕان.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە؛ ئەم پرۆژەیە لە سودی شوێنە بازرگانیەکانە چونکە دەبنە خاوەنی کارەبایەکی بەردەوامی بێ پچڕان.

پرۆژەی روناکی پرۆژەیەکە کە حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە رێگایەوە کارەبای 24سەعاتی بۆ هاووڵاتیان دابینبکات، بەڵام بەهۆی زۆری نرخی کارەباکەوە لەلای بەشێک لە هاووڵاتیان و لە گەڕەکەکانی هەولێر نارەزایەتی لێکەوتەوە و لە ئێستاشدا ئەو پرۆژەیە لە سلێمانی خراوەتە کار.