وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغداد موچەی مانگی چواری خستوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەمڕۆ یان سبەی لیستی موچە بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەك شایستەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەینێ وەزارەت لیستی موچە بڵاودەكاتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە نزیكەی 50 رۆژە موچەخۆرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە و دواكەوتنی كاریگەری خراپی لەسەر بازاڕ و ژیانی هاووڵاتیان دروست كرد.