وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بە چەند قۆناغێك بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەن بۆ ئەو ئاستەی پێش ئەوەی ئۆپێك پڵەس سنورێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دابنێت. 

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، رێككەوتنێك لە نێوان وڵاتانی ئۆپێك پڵەس كرابوو بۆ دیاریكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەو رێككەوتنە كاتی بووە و عیراقیش پابەندی رێككەوتنەكە بووە.

وتیشی، لە دوایین كۆبوونەوەی ئۆپیك پڵەسدا باس لە زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرابوو بە تایبەت عیراق كە رۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوتی كەمكردووەتەوە. 

دەشڵێت، لەمەودوا عیراق بە چەند قۆناغێك ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات و ریگەی پێدراوە لە پابەندبوونی بە بڕیارەكەی ئۆپێك پڵەس دێتە دەرەوە.