ئاڵۆزییەكانی نێوان پاكستان و هیندستان بەردەوامن و ئیسلام ئاباد داوا دەكات هێزەكانی نیودەلهی بكشێنەوە.

لە دوایین پێشهاتدا پاكستان بە موشەك و درۆن هێرشی كردەسەر سەر سنوری هیندستان و لە بەرامبەردا هیندستان بە موشەك وەڵامی هێرشەكەی دایەوە. 

میدیاكانی نیودەلهی بڵاویانكردەوە، لەبەرانبەر هەڵدانی درۆن و موشەك لەلایەن پاكستانەوە، هێزی دەریایی هیندستان خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دەدات.

عەتاڵلا تارار وەزیری راگەیاندنی پاكستان، داوای لە هیندستان كرد هەنگاوێك بۆ دواوە بنێت بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزی دۆخی ناوچەكە؟،  ڕەتیشیكردەوە سوپای پاكستان پەرستگاكانی سیخەكانی بۆردومان كردبێت.

پاكستان داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە هاوكار بن بۆ هێوركردنەوەی رەوشەكە لەگەڵ هیندستان.