میدیای سوریا بڵاویانكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ژێرخانێكی ئابورییان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور كردۆتە ئامانج.

تەلەفیزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ژێرخانێكی ئابوورییان لە دەوروبەری بنكەی كێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر كردووەتە ئامانج. 

ئاماژە بەوەشكراوە، ژێرخانەكە پێشتر لە لایەن هێزەكانی ئەمریكا بەكارهێنراوە پێش ئەوەی ئەو بنكەیە چۆڵ بكەن.

پێشتر لێپرسراوانی ئەمریكا رایانگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە سوپای ئەمریكا دەستیكرد بەكشانەوەی سەدان سەرباز له باكوری رۆژهەڵاتی سوریا و كار بۆ داخستنی سێ بنكه سەربازی خۆی لە كۆی ئەو هەشت بنكەیە دەكات كە لەو  وڵاتە هەیەتی.