نرخی زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین نرخ لە مێژووی خۆیدا و شارەزایانی بواری ئابووریش باس لەوە دەکەن، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دەرگای سێ هەزار و 400 دۆلاری داوە و هێندەی نەماوە بچێتە ژوورەوە.

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 389 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بەرانبەرە بە 108 هەزار و 98 دۆلار و یەک گرامیش بە 108 دۆلار و 98 سەنتە.

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زۆر نزیکە لەوەی بگاتە سێ هەزار و 400 دۆلار، شارەزایانی بواری ئابووریش باس لەوەدەکەن، نرخی زێڕ لە دەرگای نرخە نوێیەکەی داوە، هەر ئەوەندەی ماوە دەرگاکەی لێ بکرێتەوە و بچێتە ژوورەوە.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ چەندین هۆکاری لە پشتە. لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نرخەکەی بە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە، پێشبینی ئابووریناسانیش زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەیەکەتی.

ئەگەرچی زێڕ وەک پارێزبەندییەک لە زیادبوونی هەڵئاوسان دەبینرێت، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە 27٪ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

دوای سەپاندنی باجی گومرگی ترەمپ بەسەر کەلوپەلی چیندا، کە ئەو دوو وڵاتە وڵاتی زلهێزی جیهانن لەرووی بازرگانییەوە، هەروەها دوای ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی دابەزی و ترسی پاشەکشەی ئابووری لە شەڕی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوبەشە سەرەکییەکانیدا، وای لە وەبەرهێنەران کردووە هەوڵی بەدەستهێنانی پەناگەیەکی پارێزراوتر بدەن بۆ پاراستی بازرگانییەکەیان.

هەموو ئەوانەش بەشێکن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.