سودانی فەرمانیكرد لە ١٠ ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆكەخانەی موسڵ بكرێتەوە
ئاکام
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
سودانی سەردانی نەینەوای كرد و فەرمانیكرد لە ١٠ ی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ بكرێتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی – سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سودانی سەردانی نەینەوای كردووە بۆ بەسەركردنەی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی چەند پرۆژەیەكی تر و فەرمانیكردووە لە ١٠ ی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ بكرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سودانی دەروازەی رێگەی موسڵ-بەغدادی كردەوە و بەدواداچوونی بۆ پرۆژەكەش كردو و رایگەیاند، هاووڵاتیانی ناوچەكە ساڵانێكە چاوەڕێی ئەو پرۆژەیەن و نزیكە لەوەی تەواو ببێت و پێویستە لە ماوەی ١٠٠ رۆژدا وردەكارییەكانی رێگەكە تەواو بكرێت.