ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر ئەو سێ پڕۆژە یاسایە كۆدەبێتەوە كە مشتومڕی لەنێوان كورد و شیعە و سوننە دروستكردووە، لەنێویشیاندا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس و گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنەكانیان.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێشتر چەندینجار رێككەوتن كراوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكان، بەڵام دواتر جێبەجێنەكراون.

لایەنە سونییەكان رێگرن لەوەی پرۆژە یاساكەی كورد بڕگەی دیكەی بۆ زیادبكرێت و دەڵێن پرۆژە یاساكە چۆن لە حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە دەبێت بە شێوەیە جێبەجێ بكرێت كە بریتییە لە هەشت بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشووی بەعس.