لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هۆكاری سەرەكی سزادانی ٣٢ بانكی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە دەخاتە ئەستۆی فەرمانبەرێكی پێشووی بانكی ناوەندی عیراق.


ڤیان دەخیل ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان بۆیان دەركەوتووە فەرمانبەرێكی پێشووی بانكی ناوەندی عیراق هەموو ئەو نامە ئەلیكترۆنییانە شاردووەتەوە كە لەلایەن بانكی فیدراڵی و جەی پی مۆرگان و ستی بانكی ئەمریكاوە تایبەت بە كاری بانكیی بۆ عیراق نێردراون.


وتیشی، وەڵام نەدانەوەی ئەو نامانە و جێبەجێ نەكردنی رێنماییەكان بووەتە هۆی ئەوەی لە كۆی ٧٢ بانك لە عیراق، ٣٢یان لەلایەن ئەمریكاوە سزا بدرێن، بۆیە زۆربەی بانكە سزادراوەكان تائێستا هۆكاری سزادانیان لەلایەن ئەمریكاوە نازانن.