سودانی و شای ئوردن پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكرد
یەحیا
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆك وەزیرانی عیراق و شای ئوردن پێشهاتەكانی ناوچەكەو رووداوەكانی سوریایان تاوتوێكردو جەختیان لە سەقامگیری وڵاتەكە كردەوە.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، محەمەد شیاع سودانی و شا عەبدوڵای دووەم گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە كرد بەتایبەت روداوەكانی سوریا لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە.
سودانی جەختی لە پێویستی هەماهەنگی هەوڵەكان كردەوە و پاڵپشتی عیراقی بۆ هەنگاوی هاوبەشی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كردەوە، جەختی لەوەشكردەوە ئاسایش و سەقامگیری سوریا بۆ تەواوی ناوچەكە گرنگەو ناتوانرێت چاوپۆشی لێ بكرێت، نەك تەنیا بۆ عیراق، بەڵكو بۆ هەموو وڵاتان.
هەروەها ئاماژەی بە پێویستی كاركردن بۆ وەستاندنی دەستدرێژی و هێرشەكانی ئسیرائیل كردەوە لە شەڕی دژ بە گەلی فەلەستین لەتایبەت لە كەرتی غەززە.



