وەزیری بەرگری عیراق هێزەكانی سوپای لە سنوری شنگال بەسەركردەوە
ئاکام
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
وەزیری بەرگری عیراق هێزەكانی سوپای لە سنوری شنگال بەسەركردەوە و بەدواداچوون بۆ رەوشی ئەمنی سنورەكانی عیراق و سوریا دەكات.
وەزارەتی بەرگری عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سابت محەمەد سەعید وەزیری بەرگری بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆك ئەركانی سوپا و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هیزە وشكانیەكان سەردانی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوایان كردووە كە لە شەنگال جێگیركراوە.
دەشڵێت، ئامانجی سەردانەكە ئاگاداربوون بووە لە دۆخی سوپا و سنوری عیراق – سوریا.
پێشڕەوی دەستەی تەحریرشام و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر حەلەب، ترسی لای بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی عێراق دروستكردووە و بەرپرسانی عیراق جەختدەكەنەوە سنوورەكانیان لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی پارێزراوە و بە بەردەوامی لە رێگەی درۆن و كامێرای حەرارییەوە چاودێری دەكرێت.