سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، كار لەسەر ئەوە دەكەن پرۆژە یاساكان پێش ئەوەی بخرێنە دەنگدانەوە گفتوگۆیان لە بارەوە بكرێت.

مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ساڵی 2008 سەرەرای ئەوەی فشاری زۆری لەسەر بووە، بەڵام ئامادەنەبووە چەند پرۆژە یاسایەك پێكەوە تێپەرنرێت.

وتیشی، رێگەی راست ئەوەیە پرۆژە یاساكان دوای ئەوەی گفتوگۆی تەواوەتیان لەسەر دەكرێت پاشان تێپەڕینرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای زۆرینەی لایەنە شیعەكان، بەڵام گەشبینن بەوەی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی كە سونەكان پێشكەشیان كردووە دەنگی لەسەر بدرێت.