هاووڵاتییان لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێنەوە
هادی
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە، لە چەند پارێزگایەک دەستکراوە بە گۆڕینی پسوڵەی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان بۆ کارتی ئەلیکترۆنی.
راشیگەیاندووە، کارکردن بە سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی لە پارێزگاکانی بەغداد و نەجەف و کەرکووک و دھۆک دەستی پێ کردووە، لە ئێستادا بەرنامەکە بە تەواوەتی بۆ کارپێکردن ئامادەیە.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، لەم سیستمەدا کەسانی مردوو ناویان دەسڕدرێتەوە و بەشەخۆراکیان نامێنێت.