دادگای فیدراڵی چوار سکاڵا لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ دەکات
لاڤە
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە سکاڵایەکدا کە لەلایەن سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تۆمارکراوە، داوا دەکرێت کاندید بوونی "شەعلان عەبدولجەبار کەریم" بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبەوەشێنرێتەوە و بە نادەستوری بناسێنرێت، ھەروەھا بڕیارێک دەربکرێت بۆ راگرتنی دانیشتنی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە سکاڵایەکی دیکەشدا کە باسم خەشان تۆماریکردووە، داوا کراوە سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە بکات لەسەر کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە، ھەروەھا رەزامەندیدان لەسەر کاندید بوونی ئەو پێنج کەسە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵبوەشێتەوە، چونکە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرایەوە، بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە شیاوی و گونجاندنیان بکرێت لەسەر مەرجەکانی ئەو پۆستە.